ئاگر لە بازاڕی مەیدانی ئاژەڵانی سەیداوای هەولێر کەوتەوە و تائێستا زیانەکان نازاندرێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٥ی نیسان، سەرکەوت کاڕەش، وتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێر بە BMC راگەیاند:" کاتژمێر شەشی ئێوارەی ئەمڕۆ ئاگر لە بازاڕی مەیدانی ئاژەڵان لەسەر پردی سەیداوای هەولێر کەوتەوە و زیان بەر فرۆشیارانی ئەو بازارە کەوت".
ئەوەشی راگەیاند:" نزیکەی ٦٥ کەپری فرۆشیاران لە بازاڕەکە هەبووە و ٢٠ کەپریان سوتاوە و لە ئێستادا سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن لە هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە".