مستەفا کازمی رایگەیاند، لە دادگای فیدراڵی تانە لە چەند
بڕەیەکی نێو یاسای بودجەی ساڵی ٢٠٢١ی عێراق دەدات.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، ١٥ی نیسان، مستەفا کازمی، سەرۆک
وەزیرانی عێراق لە میانی چاوپێکەوتنی لەگەڵ سەرۆک هیزەکانی پارێزگای موسەنا
رایگەیاند:" هەندێک لە بڕگەکانی نێو یاسای بودجەی ساڵی ٢٠٢١ی عیراق کاریگەری
خراپیان لەسەر هەردوو کەرتی کارەبا و تەندروستی هەیە، بۆیە لە دادگای فیدراڵی تانە
لە چەند بڕگەیەکی ئەو یاسایە دەدەین ".
سەرۆک وەزیرانی عێراق راشیگەیاند:" لەپێناو
ئەنجامدانی چاکسازی و پاراستنی وڵات لە رووی داراییەوە، کۆمەڵێک هەنگاوی
سەختمانناوە ".