ساڵانە لەگەڵ هاتنی مانگی رەمەزان سیستەمی خواردنمان لە
رووی جۆرێتی و چەندێتی و وادەی ژەمەکان گۆڕانکارییان بەسەردێت.
بە گوێرەی ماڵپەڕی "باڕلۆ" بە چەند هەنگاوێک
دەتوانرێت رێگری بکرێت لە زیادبوونی کێش لە مانگی رەمەزاندا، لەوانەش:
١-دوورکەوتنەوە لە شیرینیمەنییەکان
پێویستە لە خواردنە نیشاستییەکانی وەک نان، مەعکەڕۆنی و
ئەو میوانە دووربکەویتە، کە بڕێکی زۆری شەکریان تێدایە و لەبری ئەوانە، ئەو
شیرنییانە بخۆن کە مەوادی کالۆرییان تێیدا نییە.
٢-زۆر خواردنی پرۆتینەکان
پێویستە لە ژەمەکاندا خواردنە پرۆتینییەکان زیاد بکرێن،
ئەو خواردنانەش کە دەوڵەمەندن بە پرۆتین بریتین لە هێلکە، گۆشتی مانگا و ماسی، لە
رێگەیانەوە هێزی زیاتر بە ماسولکەکان دەبەخشێت و یارمەتیدەر دەبێت بۆ سوتاندنەوەی
چەوری.
٣-خواردنی ئەو خواردنانەی
دەوڵەمەندن بە چەوری سروشتی
سەرجەم چەورییە سروشتییەکان رۆڵێکی کاریگەریان هەیە لە
کەمکردنەوەی کێش، بە تایبەت ئەو چەورییانەی کە لە نێو میوە و خواردنەکانی وەک
ئەڤۆگادۆ، زەیتی زەیتوون، توو و کەرەی گوێز هەن.
٤-ژەمە سادەکان
ئەگەر پابەندی بە دابەزاندنی کێش لە رەمەزاندا، سەرەتا
پلانێک بۆ سیستەمی خواردنەکەت دابنێ و گرنگی بدە بە خواردنی پرۆتین، سەوزە و
خواردنە ریشاڵییەکان و چەورییە تەندروستەکان.
٥-هێلکە
خواردنی هێلکە و بە تایبەت زەردێنەکەی سوودیكی زۆر بە
تەندروستی و خانەکانی مرۆڤ دەگەیەنێت
٦-زۆرخواردنی ئاو
پاشتر وایە رۆژانە لە نێوان ژەمەکانی بەربانگ و پارشێو هەشت
کوپ ئاو بخورێتەوە، لەبەر ئەوەی یارمەتیدەر دەبێت بۆ سوتاندنی چەوری و پاشەڕۆکانی
گورچیلە ناهێڵێت، لەگەڵ ئەوەشدا گەدە و ریخۆڵەکان خاوێن دەکاتەوە.