وەزارەتی ناوخۆی عێراق بڵاویکردووەتەوە، هێرشەکانی شەوی
رابردووی هەولێر هەوڵێکە بۆ لێدان لە پێشهاتە ئەرێنییەکان لە پەیوەندییەکانی نێوان
هەردوو حکومەتی هەرێم و فیدراڵ.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، ١٥ی نیسان، هەردوو وەزارەتی ناوخۆی
هەرێم و فیدراڵ بەیاننامەیەکی هاوبەشیان لەبارەی هێرشەکانی شەوی رابردووی هەولێر
بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە:" ئەو کردەوە تیرۆرستییانە هەوڵێکە بۆ لێدان لەو
پێشهاتە ئەرێنییانەی لە پەیوەندی نێوان هەردوو حکومەتی هەرێم و فیدراڵ و بە تایبەت
ئەو هەماهەنگییە ئەمنییە ئاست بەرزەی نێوانمان هاتووەتە ئاراوە ".
ئاماژە بەوەشکراوە:" لە پێناو پاراستنی ئاسایش و
سەلامەتی هاوڵاتیان و رووبەڕووبوونەوەی هەوڵی تێکدانی ئاسایشی وڵات، ئەو
هەماهەنگییانەی نێوانمان بەردەوام دەبێت ".
ئەوەشخراوەتەڕوو:" فەرمانی فەرماندەی گشتی هێزە
چەکدارەکان پەڕاوی لێکۆڵینەوەکان لەبارەی رووداوەکە دەستیپێکردووە، بۆ ئەوەی
بکەرانی ئەو کردەوە تیرۆرستییە ئاشکرابکرێن و رادەستی دادگا بکرێن ".