بافڵ تاڵەبانی: ‏‎پاراستنی ئارامی هەرێمەکەمان کاری سەرەکیمانە

کوردستان 16/04/2021

Alternate Text

بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکی یەکێتی لەبارەی هێرشکردنە سەر فڕۆکەخانەی هەولێر پەیامێکی بڵاوکردەوە.

بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە پەیامێکدا رایگەیاند:" ‏‎بەتوندی ئیدانەی هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر دەکەم. ‏‎دەستوەردانە ئاسایش و سەقامگیری هەرێمی کوردستان بەهیچ شێوەیەک قبوڵکراونییە و هێرشە دووبارەکانی سەر پایتەخت جێی نیگەرانیمانە. ‏‎پاراستنی ئارامی هەرێمەکەمان کاری سەرەکیمانە".

وتیشی:" یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان تەواوی پاڵپشتی خۆی پیشان دەدات بۆ ئەوەی ئەنجامدەرانی ئەم کارە بە سزای خۆیان بگەن. ‏‎لەگەڵ هێزەكانی هاوپەیمانان لە هەماهەنگیدا دەبین كە ماندوونەناسانە یارمەتیدەرمانن لە جەنگی دژی تێرۆر".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا