ئەمڕۆ لە قەزای کەلار، دیوارێک بەسەر منداڵێکدا دەکەوێت و لە ئاکامدا منداڵەکە گیان لەدەستدەدات.
ئەمڕۆ هەینی ١٦ی نیسانی ٢٠٢١، عەلی جەمال قەدوری، مقەدەمی مافپەروەر لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند:" نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی لەگەڕەکی کەلاری کۆنەوە تەرمی منداڵێک هێنرایە بەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار لەکە لار کەبەهۆی بەرکەوتنەوە گیانی لەدەستدابوو".
راشیەگیاند:" بەوتەی باوکی منداڵەکە لەماڵی خۆیان دیوار بەسەرمنداڵەکەیدا کەوتوە بە ناوی (بارین اکبر حسین ) لەدایکبووی ٢٠١٦ و لەئەنجامدا گیانی لەدەستدا".
ناوبراو ئاماژەی بەوەشدا:" لەئێستادا بەمەبەستی توێکاری تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادوەری قەزای کەلار کراوە".