"روسیا وەڵامی سزاکانی ئەمریکا دەداتەوە"

جیهان 16/04/2021

Alternate Text

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی روسیا رایگەیاند، لە ئایندەیەکی نزیکدا روسیا وەڵامی دەبێت بەرامبەر سزاکانی ئەمریکا.
ماریا زاخارۆڤا وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی روسیا رایگەیاند:" مۆسکۆ لە ئایندەیەکی نزیکدا وەڵامی سزاکانی ئەمریکا دەداتەوە".
ئاماژەی بەوەشکرد:" باڵیۆزی ئەمریکا لە روسیا لە ئێستادا لە وەزارەتی دەرەوەی ئێمەیە و دەتوانم بڵێم ئەمە میوانداری کردن نییە لە باڵیۆزی ئەمریکا".
ئەمەش لەکاتێکدایە رۆژی پێنجشەممە پێگە هەواڵییەکان رایانگەیاند، جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا سزای بەسەر ٣٠ قەوارە و ١٠ کەسایەتی روسیادا سەپاندووە و  هۆکاری بڕیارەکەشی گەڕاندووەتەوە  بۆ سیخوڕیکردن و دەستتێوەردانی روسیا لە هەڵبژاردنەکانی ئەمریکای ساڵی ٢٠٢٠.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا