رێگا لە نوێژخوێنانی فەڵەستین گیرا

ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست 16/04/2021

Alternate Text

بەرپرسانی وڵاتی ئیسرائیل رایانگەیاند، رێگا بە هیچ کەسێک نادرێت روو بکاتە شاری قودس تاوەکو ڤاکسینی کۆرۆنا بەکار نەهێنێت.
ئەمڕۆ هەینی ١٦ی نیسان، بەرپرسانی وڵاتی ئیسرائیل رایانگەیاند:" رێگا بە هیچ کەسێک نادرێت سەردانی شاری قودس بکات بە مەبەستی ئەنجامدانی نوێژی هەینی ئەگەر ڤاکسینی کۆرۆنای وەرنەگرتبێت".
هێزە ئەمنییەکانی ئیسرائیل رێگریان کرد لەو کاسانەی ڤاکسینیان وەرنەگرتووە و بە مەبەستی ئەنجامدانی نوێژی هەینی روویان کردبووە شاری قودس، بەو هۆیەشەوە پێکدادان لە نێوان هاوڵاتیانی فەڵەستین و هێزە ئەمنییەکانی ئیسرائیلدا دروست بوو.
ئەمە لە کاتێکدایە وەزارەتی تەندروستی فەڵەستینیش رایگەیاندووە کە وڵاتەکە ڤاکسینی پێویستی نییە بۆ تەواوی هاوڵاتیانی وڵاتەکە

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا