لە پارێزگای هەولێر پیاوێک بە هاوکاری دوو برای خۆی، هاوسەرەکەی خۆی کوشتووە.
بە گوێرەی زانیارییەکان ئەمڕۆ هەینی ١٦ی نیسان لە گەڕەکی باداوە سێ کەس بەچەکەوە چوونەتە سەر ماڵێک و ژنێکی تەمەن ٢٢ ساڵیان کوشتووە، ئەو سێ کەسەی کارەکەیان ئەنجام داوە برای یەکتری بوون و یەکێکیان هاوسەری قوربانییەکەیە.
لە هەمان کاتدا باوکی قوربانییەکە بە میدیاکانی راگەیاندووە:" لەسەر کاربووم پەیوەندییان پێوە کردم و پێیان راگەیاندووم کە چەند کەسێک سەری کوڕەکەمیان شکاندووە و کچەکەمیان کوشتووە".