پێنج وڵات لە بارەی هێرشەکەی سەر هەولێرەوە بەیاننامەیەکیان دەرکرد

کوردستان 16/04/2021

Alternate Text

ئەمریکا و چوار وڵاتی دیکە  لەبارەی ئەو هێرشەوە کە ١٤ی ئەم مانگە کرایە سەر فڕۆکاخانەی هەولێر، راگەیندراوێکیان بڵاوکردەوە.
ئەمڕۆ هەینی ١٦ی نیسان ئەمریکا و بەڕیتانیا و فەڕەنسا و ئەڵمانیا و ئیتاڵیا لە راگەیندراوێکی هاوبەشدا سەبارەت هێرشەکەی سەر هەولێر رایانگەیاند:" هێرشکردنە سەربنکەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانان جێگای قبوڵ نییە".
لە راگەیاندندەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە:" پشتگیری بەدواداچوونەکان دەکەین تاوەکو ئەوانەی لە پشتی هێرشەکەوەن سزا بدرێن".
 ئەمە لە کاتێکدایە شەوی ١٤ی نیسان وەزارەت ناوخۆی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە ڕێی درۆنی تی ئێن تییەوە هێرشێک کراوەتە سەر فڕۆکەخانەی هەولێر و ئامانج لێی بنکەی هێزەکانی هاوپەیمانان بووە لە ناو فڕۆکەخانە.
 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا