تووشبوون بە کۆرۆنا لە بەرزیدایە

کوردستان 16/04/2021

Alternate Text

ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی کۆرۆنا ئاماژە بەوە دەکات رێژەی مردن بە ڤایرۆسەکە دابەزیوە، لە بەرمبەردا رێژەی تووشبوون بەرز بووەتەوە.
ئەمڕۆ هەینی ١٦ی نیسان ، وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان نوێترین ئاماری تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بڵاوکردەوە و تێدا هاتووە:" لە کۆی ئەنجامدانی شەش هەزار و ٨١٧ پشکنینی نوێ لە هەرێمی کوردستان ٩٥٢ حاڵەتی نوێی تووشبوو بە کۆرۆنا تۆمارکرا و ١٠ کەسیش بەهۆی لێکەوتەکەنی ئەو ڤایرۆسەوە گیانیان لەدەستداوە".
ئاماژەی بەوەشکردووە:" ٦٧٥ تووشبووی ڤایرۆسەکە چاکبوونەتەوە".



ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا