داعش بەرپرسیارێتی تەقینەوەکەی بەغدای گرتە ئەستۆ

عێراق 16/04/2021

Alternate Text

دوای ئەوەی دوێنی تەقینەوەیەک لە بەغدا ئەنجامدرا، داعش کردەوەکەی گرتە ئەستۆ.

ئەمڕۆ هەینی شانەی راگەیاندنی رێکخراوی تیرۆرستی داعش رایگەیاند، ئەوان لە پشت رووداوی تەقینەوەکەی بەغدا بوون رایانگەیان:" هێرشەکەمان بۆ سەر مۆڵگەی شیعە لە بەغدا بووە هۆی کوژران و برینداربوونی ٢٠ کەس"

ئەمە لە کاتێکدایە دوێنێ تەقینەوەیەک بەغدای پایتەختی عێراقی کردە ئامانج کە لە رێگەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراوەوە ئەنجامدراو و بەهۆیەوە کەسێکی سڤیل کوژرا و ٢٠ی دیکەش برینداربوون.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا