پارێزگاری هەولێر لە بڵاوکراوەیەکدا هۆشداریدەداتە هاوڵاتییانی شارەکە
لەبارەی بەرزبوونەوەی نرخی پێداویستییەکان.
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە بڵاوکراوەیەکدا لە هەژماری خۆی ئاماژەی
بەوەکردووە:" هاوڵاتییان دەتوانن لەکاتی بینینی گرانبوونی نرخی خۆراک و
کەلوپەل و پێداویستییەکان راستەوخۆ پەیوەندی بکەن بە لیژنەکانی قائیمقامیەتی
هەولێرەوە".
ئەمەش لەدوای ئەوەدێت ساڵانە لەکاتی هاتنی مانگی رەمەزاندا نرخی زۆرێک لە
پێداویستییەکان لە بازاڕەکاندا بەرزدەبێت.