بەڕێوەبەری خۆراکی سلێمانی رایگەیاند، لە ئێستادا یەک بەشە خۆراک ئامادەیە بۆ دابەشکردن بەسەر هاوڵاتیاندا و ئەویش تەنیا بریتییە لە زەیت و شەکر.
ئەمڕۆ شەممە ١٧ی نیسان، شەوکەت محەمەد بەڕێوەبەری خۆراکی سلێمانی راگەیاند:"لە ئێستادا تەنها یەک بەشە خۆراک هاتووە ودراوە بە بریکارەکانی خۆراک بۆ ئەوەی دابەشیبکەن بەسەر هاوڵاتیاندا".
ئاماژەی بەوەشکرد:"بەشە خۆراکەکەی کە ئێستا لەبەردەستە و بڕیاروایە دابەشبکرێت بەسەر هاوڵاتیاندا تەنها بریتییە لە زەیت و شەکر، لە ئەگەری گەیشتنی بەشە خۆراکی دیکەشدا راستەوخۆ دابەش دەکرێت بەسەر هاوڵاتیاندا".
ئەمەش لە کاتێکدایە لە ماوەی رابردوودا وەزارەتی بازرگانی عێراق ئاماژەی بەوە کردبوو لە مانگی رەمەزاندا دوو بەشە خۆراک بەسەر هاوڵاتیاندا دابەشدەکرێت