شارەزایانی بواری تەندروستی ئەو رێژەی ئاوەیان دیاریکردووە کە کەسی رۆژووان
لەدوای بەربانگ پێویستی پێیەتی.
پێگەی سکای نیوزی عەرەبی لەزاری شارەزایانی بواری تەندروستییەوە ئاماژەی
بەوەکردووە:" کەسی رۆژووان لەدوای بەربانگکردنەوە تاکاتی پارشێوکردن پێویستی
بە ١٠ بۆ ١٢ کوپ ئاو هەیە بۆئەوەی جەستە بتوانێت قەرەبووی کاتژمێرەکانی رۆژووگرتنی
پێبکاتەوە.
هاوکات باسلەوەشکراوە:" باشترە لەدوای بەربانگکردنەوەوە جگە لە
خواردنەوەکان ئەو خواردنانە زۆر بخورێت کە رێژەی ئاو تێیاندا زۆرە وەک شلەمەنی و
هەندێک میوەی دیکە.