قائیمقامییەتی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند، کارگەیەک و سەمونخانەیەکیان بەهۆی پابەند نابوونیان بە مەرجەکانی تەندروستی داخستووە.
ئەمڕۆ شەممە ١٧ی نیسان قائیمقامییەتی سلێمانی لە راگەیندراوێکدا رایگەیاند:" بەهۆی پابەند نەبوون بە مەرج و رێنماییەکانی کارکردن بە گشتی و تەندروستی بەتایبەتی کارگەی شیرینی سەرهەنگ لە گەڕەکی کانی بای شاری سلێمانی داخرا".
لە هەمان کاتدا ئاماژەی بەوەشکرد:" بەهۆی پابەند نەبوون بە مەرج و رێنماییەکانی کارکردن وبەکارهێنانی پیداویستی خراپ و ماوە بەسەرچوو فڕنی سەمونی گۆنا لە گەڕەکی کانی بای شاری سلێمانی داخرا".
قائیمقامییەتی سلێمانی جەختیلەوەشکردەوە:" خاوەنی سەمونخانەکە روبەرووی یاسا دەکرێتەوە بەهۆی ئەوەی گوێز و خورما و و کونجی ماوە بەسەرچوو لە فڕنەکەیدا بەکارهاتووە".