بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین رایگەیاند، لەسەر رووداوی تەقەکردنەکەی دوێنێی چوارقوڕنە شەش کەس خۆیان رادەست کردووە.
ئەمڕۆ شەممە ١٧ی نیسان بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین لە راگەیندراوێکدا رایگەیاند:" لەسەر رووداوەکەی دوێنی ناحیەی چوارقوڕنە کە هاوڵاتییەک بەهۆی دەسترێژی گوللەوە گیانیلەدەستدا، کەمێک پێس ئێستا ٦ کەس خۆیان رادەستی تیمەکانمان کرد و بەپێی ماددەی ٤٠٦ سەرجەمیان راگیراون".
ئەمە لەکاتێکدایە ئێوارەی دوێنێ هەینی ١٦ی نیسان لە ناحیەی چوارقوڕنەی سەر بە قەزای رانیە لە نزیک پێشانگایەکی ئۆتۆمبێل هاوڵاتییەک بە ناوی (آ،م،ب) بە هۆی دەستڕێژی گوللەوە گیانیلەدەستدا.