تەندروستی عێراق ئاماری نوێی کۆرۆنای راگەیاند

عێراق 17/04/2021

Alternate Text

وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاماری نوێی کۆرۆنای راگەیاند و ئاشکرایکرد لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا شەش هەزار و ٥٥٢ توشبووی نوێ تۆمارکراوە.

تەندروستی عێراق روونیشیکردەوە:" لە دوایین ئاماردا پێنج هەزار و ٨٦٧ توشبوو چاکبوونەتەوە و لە هەمانکاتدا ٣٣ کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستاوە".

دوای گەیشتنی ڤاکسینی کۆرۆناش، وەزارەتی تەندروستی رایگەیاند کە تا ئێستا ٢١٥ هەزار و ٨٠١ کەس ڤاکسینەکەیان وەرگرتووە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا