کۆمپانیایەکی دروستکردنی هیدفۆن داهێنان لە بەرهەمەکانی دەکات

تەکنەلۆژیا 17/04/2021

Alternate Text

کۆمپانیای "Urbanista"ی سویدی بڕیاریدا هەنگاوێکی گرنگ لە بواری دروستکردنی هیدفۆن بنێت و دروستکردنی جۆرە هیدفۆنێکی نوێی بێتەلی راگەیاند، کە لە رێگەی رووناکییەوە خۆی شەحن دەکاتەوە.

ماڵپەڕی "4pda"ی تایبەت بە بواری تەکنیکی بڵاویکردەوە:" ئەو هیدفۆنە بێتەلە نوێیەی کۆمپانیای Unbranista  دروستیکردووە، لە توانایدایە لە ریگەی رووناکییەوە دووبارە هیدفۆنەکە خۆی شەحن بکاتەوە ".

ئاماژە بەوەشکراوە:" ئەو رۆژانەی کەشوهەوا خۆر دەبێت، بەکارهێنەر دەتوانێت یەک کاتژمێر هیدفۆنەکە لەبەر رووناکی  بۆ ماوەی سێ کاتژمێر بەشی بەکارهێنان شەحن وەربگرێت، ئەو رۆژانەش کە کەشوهەوا هەور و تا رادەیەک تاریک دەبن، دەتوانرێت لە رێگەی یەک کاتژمێر دانانی ئەو هیدفۆنە لەبەردەم رووناکی، بەشی دوو کاتژمێر بەکارهێنان شەحن وەربگرێت ".

ئەوەشخراوەتەڕوو:" ئەو هیدفۆنە نەک تەنها لەرێگەی تیشکی خۆر، بەڵکۆ دەتوانرێت لە رێگەی رووناکی نێو ماڵ و شوینی کاریشەوە شەحن بکرێتەوە، بەڵام پرۆسەکە خاوتر دەبێت، لەگەڵ ئەوەشدا دەتوانرێت لە رێگەی USB-C بە کارەبا شەحن بکرێتەوە ".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا