بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی رایگەیاند، سبەی هاوڵاتییانی گەڕەکی سەیوان بێ کارەبا دەبن.
ئەمڕۆ شەممە ١٧ی نیسان، بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی رایگەیاند:" ئاگاداری دانیشتوانی گەڕەکی سەیوان دەکەینەوە بەتایبەت ئەوماڵانەی دەکەونە سەر فیدەری (١٩٢) سبەینێ یەکشە‌ممه (١٨ی نیسانی ٢٠٢١) پێوه‌ری زیره‌ك بۆ ئەو شوێنانە ده‌به‌سترێت کە پێشتر بۆیان دانەنراوە".
ئەوەش هاتووە:" بۆیە له كاتژمێر (٧ ی به‌یانی تا ١ی پاشنیوه‌ڕۆ) كاره‌بایان نابێت، ئه‌وه‌ش له پێناو سه‌لامه‌تی گیانی تیمه‌كانی كاره‌با و هاوڵاتیان خۆیان".
کارەبای سلێمانی هۆشداریش دەداتە هاوڵاتییان و دەڵێت:" ئاگاداری هه‌موولایه‌ك جگه له ستافی تایبه‌تی هۆبه‌كانی چاكسازیی كاره‌با و كۆمپانیا، هیچ كه‌س بۆى نیه ده‌ستكارى پێوه‌ره‌كان بكات به‌پێچه‌وانه‌وه تووشی لێپرسینه‌وه‌ى یاسایی ده‌بێت".
لە راگەیەندراوەکەشدا هاتووە:" دواى به‌ستنی پێوه‌ره‌كه و له‌كاتى بوونى هه‌ر كێشه‌یه‌ك، ده‌توانن په‌یوه‌ندى به‌م ژماره ته‌له‌فونه‌وه بكه‌ن: 07701394642