وەزارەتی کارەبای هەرێم رایگەیند، بەهۆی چاکسازی لە کێڵگەی کۆرمۆر بۆ بەرهەمهێنانی گازی سروشتی، بەرهەمهێنانی کارەبای کەم دەبێتەوە.
ئەمڕۆ شەمە ١٧ نیسان، کۆنتڕۆڵی کارەبا لە وەزارەتی کارەبای هەرێم رایگەیاند:" هاوبەشانی كارەبا ئاگادار دەكەینەوە كە رێكەوتی ١٨ی نیسانی ٢٠٢١ لەكاتژمێر ٤ی بەیانی یەوە تاوەكو كاتژمێر ٤ی ئێوارە كۆمپانیای داناغاز بەسەرپەرشتی وەزارەتی سامانە سروشتیەكان هەڵدەستێت بەئیشوكاری چاكسازیی لەكێڵگەی كۆرمۆر بۆ زیادكردنی بەرهەمهێنانی غازی سروشتی و خۆئامادەكردن بۆ وەرزی هاوین".
ئەوەش هاتووە:" لەو ماوەیەدا هەناردەكردنی بڕە غازی پێویست بۆ وێستگەكانی بەرهەهێنان رادەوەستێت و بەرهەمهێنانی كارەبا كەم دەبێتەوە، تیمەكانی كۆنترۆڵی كارەبا و بەهەماهەنگی لەگەڵ وێستگەكانی گۆڕین كار بۆ ئەوە دەكەن لەو 12 كاتژمێرەدا كەمترین كاریگەریی لەسەر ماوەكانی پێدانی كارەبا بە هاوڵاتیان هەبێت".