هەندێک لە چالاکوان و نوسەران و رۆژنامەنووسان پێیان وایە کە ئەمڕۆ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم لە نوسینێکیدا قسەیەکی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی دووبارە کردووەتەوە.
ئەمڕۆ شەممە ١٧ی نیسان، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم لە نوسینێکدا رایگەیاند:" هیچ شەرەفێک لە کوشتنی ژناندا نییە"، ئەویش دوای کوژرانی ژنێکی گەنج لە هەولێر ئەو قسەیەی کرد.
بەڵام هەندێک لە چالاکوانان پێیان وایە کە سەرۆکی حکومەت هەمان قسەی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی دووبارەکردووەتەوە ئەویش بەهۆی ئەوەی قوباد تاڵەبانی لە ساڵی پاردا و لە رۆژی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان لە رۆژی ٢٥ی تشرینی دووەمدا رایگەیاند "هیچ شەرەفێک لە کوشتنی ژناندا نییە".