شەپۆلێکی گەرما روو لە ناوچەکە دەکات

عێراق 17/04/2021

Alternate Text

شارەزایەکی بواری کەشناسی عێراقی ئاشکرایکرد، لە سبەینێوە شەپۆلێکی گەرمای بەهارە روو لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات.

ئەمڕۆ شەممە، ١٧ی نیسان، سادق عەتییە، شارەزای بواری کەشناسی عێراقی لە هەژماری فەرمی خۆی لە فەیسبووک بڵاویکردووەتەوە:" لە سبەی یەکشەممەوە شەپۆلێکی گەرمای بەهارە روو لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات و تاوەکو کۆتایی ئەم هەفتەیە بەردەوام دەبێت، بە جۆرێک پلەکانی گەرما دەگەنە ٤٠ – ٤٢ پلەی سەدی ".

ئاماژەی بەوەشکردووە:" رۆژانی سێشەممە و چوارشەممە لوتکەی شەپۆلەکە دەبێت و شارەکانی ناوەڕاست، باشور، رۆژئاوا و بەشێک لە پارێزگاکانی باکووری وەک کەرکوک و دیالە زۆرترین کاریگەری ئەو شەپۆلەیان بەردەکەوێت ".

ئەوەشی خستووەتەڕوو :" لە رۆژانی پێنجشەممە و هەینی دووبارە پلەکانی گەرما دادەبەزنەوە ".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا