هێزە ئەمنییەکانی ئەمریکا پەرستارێکیان لە ویلایەتی فلۆریدا بە تۆمەتی
هەڕەشەکردن لە کامالا هاریس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا دەستگیرکرد.
تۆڕی هەواڵی "NBS" بڵاویکردەوە:" پاش هەڕەشەیەکی کچە پەستارێک بە ناوی نیڤیان
بیتی فێبڵش لە کامالا هاریس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا، سکاڵایەک لە دژی ئەو کچە
تۆمارکرا و بەهۆیەوە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ولاتەکەوە دەستگیرکرا".
ئەو پەرستارە لە رێگەی گرتەیەکی ڤیدیۆیدا هەڕەشەی
کوشتن لە هاریس، جێگری جۆ بایدن دەکات و دەڵێت:" کامالا هاریس چەند رۆژێکت
ماوە و دەمریت، کەسێک ٥٣ هەزار دۆلاری پێدام بۆ ئەوەی تۆ بکوژم و ئەو کارەش جێبەجێ
دەکەم ".
لای خۆشیەوە، باوکی ئەو پەرستارە
رایگەیاندووە:" بەهۆی باردوخێکی سەختەوە کچەکەم توشی نەخۆشی دەروونی بووە و
نازانێت چی دەکات ".