دەرهێنانی ددانی شێرێک بۆ بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنی مشتومڕێکی زۆر بە دوای خۆیدا دەهێنێت

هەمەرەنگ 17/04/2021

Alternate Text

چەند رۆژێکە هەواڵی دەرهێنانی ددانی شێرێک تەلەفزیۆن و ماڵپەرەکانی تونسی تەنیوە، زۆرێکیش ئەو کارە بە نامرۆڤانە ناودەبەن.

لە بەرنامەیەکی کامێرای شارەوادا لە تونس، شێرێک دەردەکەوێت کە کەڵبەکانی دەرهێنراون بۆ ئەوەی نەبێتە هۆی هەڕەشە بۆ ئامادەبووان، بەڵام بەرهەمهێنەرانی بەرنامەکە نەیانزانی کە ئەم کارەیان کاردانەوە بە دوای خۆیدا دەهێنێت.

بەرنامەکە ناوی (سێرک)-ە و لە یەکێک لە کەناڵە تونسیەکان پەخش دەکرێت، لە بەرنامەکەدا چەند کەسایەتی دیار و ئەکتەر و سیاسی بانگهێشت دەکرێن و دەیانترسێنن.

ئەم کارەی بەرنامەکە وای کرد لە ناو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا و کاردانەوەی زۆر بە دوای خۆیدا بهێنێت و هەروەها چەند رێکخراوێکی پاراستنی مافی ئاژەڵان داوایی یاسایی لەسەر کەناڵەکە تۆماربکەن.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا