شەوی رابردوو لە شاری هەولێر، لەسەر مامەڵەی کڕین و فرۆشتنی کەلوپەلی ناوماڵ گرژی دەکەوێتە نێوان دوو کەس و یەکێکیان تەقە دەکات.
ئەمڕۆ یەکشەممە ١٨ی نیسان هۆگر عەزیز وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر رایگەیاند:" شەوی رابردوو لە بازاڕی سەید مستەفا لەسەر مامەڵەی کڕین و فرۆشتنی کەلوپەلی ناوماڵ گرژی کەوتە نێوان دوو کەس یەکێکیان تەقەی کردووە".
جەختیلەوەشکردەوە:" رووداوەکە هیچ زیانێکی لێنەکەوتووەتەوە و هەردوو کەسەکەش لە نێوان خۆیاندا ئاشت بوونەتەوە".
ئاماژەی بەوەشکردووە:" سەرباری کۆتایی هاتنی کێشەکەی نێوان ئەو دوو کەسە، بەڵام تۆمەتبار (ئـ.م.ص) رەوانەی دادگا کراوە و پەڕاوی بۆ کراوەتەوە لەبەر ئەوەی تەقەکردن مافی گشتی دەیگرێتەوە".