بومەلەرزەیەک بە گوڕی ٥.٨ پلەی رێختەر ناوچەکانی باکووری رۆژهەڵات و ناوەڕاستی وڵاتی ژاپۆنی گرتەوە و تا ئێستا زیانەکان ئاشکرا نەکراون.
ئەمڕۆ یەکشەممە ١٨ی نیسان، نوسینگەی کەشناسی نیشتمانی ژاپۆن رایگەیاند:" بومەلەرزەیەک بە گوڕی ٥.٨ پلەی رێختەر باکوری رۆژهەڵات و ناوەڕاستی ژاپۆنی گرتەوە".
پێگە هەواڵییەکان ئاماژەیان بەوەکرد:" لەلایەن زۆرینەی دانیشتوانی باکوری رۆژهەڵات و ناوەڕاستی ژاپۆنەوە هەست بە بومەلەرزەکە کراوە، بەڵام تا ئێستا زیانەکەن نەزانراون".
دوا بەدوای بومەلەرزەکە نوسینگەی کەشناسی نیشتیمانی ژاپۆن ئاگادارییەکی بڵاوکردەوە و هۆشداریدا لە ئەگەری روودانی تسۆنامی، بەڵام پاش تێپەڕبوونی چەند کاتژمێرێک ئاگادارییەکەی سڕییەوە.