کەسێک لەلایەن برازاکەیەوە کوژرا

کوردستان 18/04/2021

Alternate Text

لەسەر کێشەی زەویوزار کەسێک لەلایەن برازایەکی خۆیەوە هێرشکرایە سەری و کوژرا، بە گوێرەی زانیارییەکانیش تا ئێستا تۆمەتبارەکە دەستگیر نەکراوە.
شەوی رابردوو ١٧ی نیسان لە کۆمەڵگای خاڵخاڵانی سەر بە ناحیەی تەقتەق کەسێک لەلایەن برازایەکی خۆیەوە کوژرا.
بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی دەست BMC کەوتووە:" رووداوەکە بەهۆی کێشەی زەویوزارەوە بووە و لە کاتی رووداوەکەدا قوربانییەکە لە ماڵی براکەی بووە و دواتر لەلایەن برازاکەیەوە هێرشکراوەتە سەری وکوژراوە".
هەر بەپێی زانیارییەکان:"تا ئێستا تۆمەتبارەکە دەستگیرنەکراوە و  لێکۆڵینەوەکان لە رووداوەکە بەردەوامە".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا