روونکردنەوە لەبارەی دۆخی تەندروستی ئەو کەسانە دەدرێت کە ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتووە

کوردستان 18/04/2021

Alternate Text

به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆپاراستنی ته‌ندروستی سلێمانی رایگەیاند، تا ئێستا ئەو هەشت هەزار کەسەی لە سلێمانی ڤایرۆسی کۆرۆنایان وەرگرتووە دۆخی تەندروستییان باشە و هیچ گرفتێکیان بۆ دروست نەبووە.

د. رزگار عەلی، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆپاراستنی ته‌ندروستی سلێمانی بە دەنگی ئەمریکای راگەیاند:" تا ئێستا نزیکەی هەشت هەزار کەس لە سلێمانی ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتووە و هیچ کێشەیەکی ئەوتۆیان بۆ دروست نەبووە، سه‌ره‌تا وه‌ك زۆربەی وڵاتانی جیهان دەستمانکرد بە کوتانی پزیشك و كارمه‌ندانی ته‌ندروستى، دواتریش هەنگاو بە هەنگاو هاوڵاتیانیشمان بەو ڤاکسینە کوتاوە ".

ناوبراو راشیگەیاند:" زۆربەی توشبووانی ئێستای کۆرۆنا لە هەرێم لە جۆری کۆرۆنا گۆڕاوەکەیە، ڤایرۆسەکە گۆڕانکارییەکی کەمی لە خۆیدا کردووە، بەڵام رێککارەکانی خۆپاراستن و چارەسەرکردنیان هاوشێوەی یەکترن".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا