پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند، لە ئەمڕۆوە دەستدەکرێت بە دابەشکردنی خۆراک بۆ ناو شاری سلێمانی و بڕیارە هەر لەم مانگەشدا جارێکی دیکە خۆراک بەسەر هاوڵاتیاندا دابەشبکرێتەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە ١٨ی نیسان هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند:"دوای تەواوکردنی بەشەخۆراک بۆ دەرەوەی شاری سلێمانی، لە ئەمڕۆوە دەستدەکرێت بە دابەشکردنی خۆراک بۆ ناو شاری سلێمانی و گەرمیان".
ئاماژەی بەوەشکرد:"بڕی چوار هەزار تۆن شەکر و دوو هەزار تۆن زەیت لەڕێی بریکارەکانی خۆراکەوە بەسەر هاوڵاتیاندا دابەشدەکرێت".
جەختیلەوەشکردەوە:" وا بڕیارە هەر لەم مانگەدا بۆ جاری دووەم هەمان بەسە خۆراک دابین بکرێت و دابەشبکرێت بەسەر هاوڵاتیاندا".