ئەم توێژە مووچەیەکی زیادە لە رەمەزاندا وەردەگرن

کوردستان پێش 4 هەفتە

Alternate Text

وەزارەتی کاروکاروباری کۆمەڵایەتی بە فەرمی داوای لە ئەنجومەنی وەزیران کرد لە مانگی رەمەزاندا مووچەیەکی زیادە بۆ کەمئەندامان تەرخانبکات.

بەگوێرەی نوسراوێکی وەزارەتی کاروکاروباری کۆمەڵایەتی کە وێنەیەکی دەست BMC کەوتووە:" داواکراوە ئەنجومەنی وەزیران رەزامەندی بدات بە خەرجکردنی مووچەیەکی زیادە لە رەمەزاندا بۆ کەمئەندامان".

ئەم داوایە لە کاتێکدایە هەفتەی رابردوو ژمارەیەکی زۆر لە کەمئەندامان لە بەردەم ئەنجومەنی وەزیران کۆبوونەوە و داوای هاوکاری و بەهاناوەچوونیان کرد.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا