ئاژانسی سەندەی تایمزی بەڕیتانی رایگەیاند، چەند کەشتییەکی جەنگی بەریتانی لە دەریای سپییەوە بەرەو دەریای رەش بەرێکەوتوون بە مەبەستی پشتیوانیکردن لە ئۆکرانیا.
ئەمڕۆ یەکشەممە ١٨ی نیسان ئاژانسی سەندەی تایمزی بەڕیتانی رایگەیاند:" بەپێی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوە سەربازییەکانەوە دەستمانکەوەتووە، کەشتییە جەنگییەکانی بەڕیتانیا لە مانگی ئایاری داهاتوودا لە دەریای رەشدا جێگیر دەبن".
ئاماژەی بەوەشکردووە:" هۆکاری سەرەکی جێگیرکردنی کەشتییە جەنگییەکانی بەڕیتانیا لە دەریای ڕەش، هەڵکشانی ناکۆکییەکانە لە نێوان هەردوو وڵاتی ئۆکرانیا و روسیادا".
جەختیلەوەشکردەوە:" کەشتییە جەنگییەکان بە ئامانجی پشتیوانی کردن لە ئۆکرانیا کە هاوپەیمانی بەڕیتانیایە، لەو ناوچەیە جێگیر دەکرێن".
سەندەی تایمز راشیگەیاند:" ئەو کەشتییە جەنگیانەی لە ئێستادا لە دەریای سپین و بەڕێکەوتوون بەرەو دەریای رەش، خاوەنی سیستمی دژە فڕۆکەن و هەڵگری چەندین مووشەکن کە دژی ژێر دەریاییەکان بەکاردێت".