ئەو گەنجەی مامی خۆی کوشت دەستگیرکرا

کوردستان 18/04/2021

Alternate Text

بەڕێوەبەری گشتی پۆلیسی سلێمانی رایدەگەیەنێت، ئەو گەنجەی لە قەزای چەمچەماڵ مامی خۆی کوشت لە سلێمانی دەستگیرکرا.

ئەمڕۆ یەکشەممە، ئاسۆی شێخ تەها بەڕێوەبەری گشتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بۆ BMC رایگەیاند:" ئەو تۆمەتبارەی کە دوێنێ لە قەزای چەمچەماڵ مامی خۆی کوشت، ئەمڕۆ لەلایە مەفرەزەکانی پۆلیسی سلێمانییەوە لە سنووری چەمچەماڵ دەستگیرکرا".

جەختیلەوەشکردەوە:"دەستگیرا بەسەر ئەو چەکەی بەکاریهێنابوو کە لە جۆری کڵاشینکۆف بووە".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا