ئاسایشی سلێمانی حەوت کەسی دەستگیرکرد

کوردستان 18/04/2021

Alternate Text

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی رایگەیاند، تیمەکانیان توانیویانە دەستبگرن بەسەر بڕی یەک کیلۆ و ٢٠٠ غرام کریستاڵداو حەوت کەسیشیان دەستگیرکرد.
ئەمڕۆ یەکشەممە ١٨ی نیسان بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی رایگەیاند:" لە ئەنجامی هەوڵ و چالاکییەکاندا تیمەکانمان لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی لە بەشی بەرەنگاربوونەوەی ماددەی هۆشبەر، لە ماوەی ٢٠ رۆژدا توانیان حەوت تۆمەتبار دەستگیربکەن کە یەکێکیان ژنە".
ئاماژەی بەوەشکرد:" دووان لە تۆمەتبارەکان بازرگانن و یەکێکیان دانیشتوی قەزای شەقڵاوەیە و بە هاوکاری ئاسایشی تەقتەق دەستگیرکراوە، لە کاتی دەستگیرکردنیدا دەستگیراوە بەسەر بڕی یەک کیلۆ و ٢٠٠ غرام کریستاڵدا، پێنج کەسەکەی دیکەشیان بەکارهێنەری ماددەکانی حەشیش و کریستاڵ بوون و دانیشتووی ناوچە جیا جیاکانی کوردستانن".
جەختیلەوەشکردەوە:"  بە فەرمانی دادوەری دادگای لێکۆڵینەوەکانی چەمچەماڵ  و بەپێ ماددەکانی ٢٦ و ٣٠ لە یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەر و کارتێکەرە عەقڵییەکان سەرجەم تاوانبارەکان لە ئێستادا راگیراون".


ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا