پاش پەسەندکردنی بودجەی ٢٠٢١ی عێراق، یاساکە لە رۆژنامەی وەقائیعی عێراقی بڵاوکرایەوە و
ئەندامێکی کوردی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراقیش دەڵێت " بە پێی یاساکە لە ماوەی ئەم دوو هەفتەیەدا عێراق پشکی هەرێم رەوانە دەکات".
ئەمڕۆ یەکشەممە، ١٨ی نیسان، شیروان میرزا، ئەندامی
لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بە BMC راگەیاند:" بودجەی ٢٠٢١ی عێراق لە
رۆژنامەی وەقائیعی عێراقی بڵاوکراوەیەوە و بۆ ئەوەی یاساکە بە تەواوی بچێتە بواری
جێبەجێکردنەوە، پێویستە لە هەنگاوی داهاتوودا وەزارەتی دارایی رێنمایی تایبەت بە
جێبەجێکردنی یاساکە دەربکات ".
ناوبراو راشیگەیاند:"
یاساکە لە رۆژی ١ی کانوونی دووەمی ئەمساڵەوە تاوەکو ٣١ی کانوونی یەکەمی کۆتایی
ئەمساڵ هەژمار دەکرێت و بە پێی یاسای بودجەش پێویستە لە دوو هەفتەی داهاتوودا حکومەتی
فیدراڵ ١٣.٩٪ کۆی بودجەی عێراق وەک پشکی هەرێم رەوانەی هەولێر بکات ".