ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی کۆرۆنا ئاماژە بەوەدەکات رێژەی مردن بە ڤایرۆسەکە دابەزیوە، لە بەرامبەردا رێژەی حاڵەتەکانی تووشبوون بەرزبوونەتەوە
ئەمڕۆ یەکشەممە ١٨ی نیسان وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان نوێترین ئاماری تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە:" لە کۆی ئەنجامدانی حەوت هەزار و ٧٢٥ پشکنینی نوێ هەزار و ٧٤ حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا تۆمارکراوە، حەوت کەسیش بەوهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە".
ئاماژەی بەوەشکرد:" ٥٣٦ تووشبوو ڤایرۆسەکەیان تێپەڕاندووە و چاکبوونەتەوە".