پیاوێکی تەمەن ٣٧ ساڵان لەلایەن ژنەکەیەوە کوژرا

کوردستان 18/04/2021

Alternate Text

وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵاتییەوە لە قەزای سەیدسادق، پیاوێکی تەمەن ٣٧ ساڵان لەلایەن ژنەکەیەوە کوژرا.

ئەمڕۆ یەکشەممە، ١٨ی نیسان، سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە BMC راگەیاند:" دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ لە گەڕەکی فەرمانبەرانی قەزای سەیدسادق، پیاوێکی تەمەن ٣٧ ساڵان بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتی و لەئەنجامی دروستبوونی دەمەقاڵێ لە نێوانیان لەلایەن ژنەکەیەوە بە چەقۆ کوژرا، لە ئێستاشدا تەرمی پیاوەکە لە پەیمانگای پزیشکی دادی سلێمانییە ".

ناوبراو راشیگەیاند:" پیاوەکە لەدایکبووی ساڵی ١٩٨٤ و پیشەی کاسب بووە، لە ئێستاشدا هاوسەرەکەی دەستگیرکراوە و لە ژێر لێکۆڵینەوەدایە ".  

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا