سبەینێ یەکەمین هەلیکۆپتەر لەسەر مەریخ دەفڕێت

هەمەرەنگ 18/04/2021

Alternate Text

ئاژانسی ناسای لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، سبەینێ فڕینی یەکەمین هەلیکۆپتەری بچووک لەسەر هەسارەی مەریخ دەچێتە بواری جێبەجێ کردنەوە.
رۆژی شەممە ١٧ی نیسان ئاژانسی ناسا رایگەیاند:" دوای دواکەوتنی بۆ ماوەی هەفتەیەک بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکییەوە رۆژی دوو شەممە پاش چارەسەرکردنی کێشە تەکنیکییەکە فڕینی یەکەمین هەلیکۆپتەری بچووک لەسەر هەسارەی مەریخ دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە".
ئاماژەی بەوەشکردووە:"هەلیکۆپتەرەکە ١٩ی نیسان یەکەم گەشتی خۆی ئەنجام دەدات و لە پاش گەشتەکە بە چەند کاتژمێرێک، تەواوی ئەو زانیاریانەی کۆکردوونەتەوە رەوانەی زەوییان دەکات".
وا بڕیاربوو فڕۆکە بچووکەکە یەکەمین گەشتی خۆی لەسەر مەریخ بە مەبەستی کۆکردنەوەی زانیاری لە ١١ی نیسان ئەنجامبدات، بەڵام بەهۆی دروستبوونی کێشەیەکی تەکنیکی تێدا گەشتەکەی دواکەوتووە بۆ رۆژی دووشەممە ١٩ی نیسان.
ئاژانسی گەردوونی ناسا دەیەوێت تواناکانی ئەم هەلیکۆپتەرە بچووکە بەکاربێنێت بۆ لێکۆڵینەوە و زانیاری زیاتر دەربارەی رەوشی ژیان لەسەر هەسارەی مەریخ.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا