١٦ هەزار ڤاکسینی کۆرۆنا دەگاتە سلێمانی

کوردستان 18/04/2021

Alternate Text

ئەمڕۆ بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، ١٦ هەزار ڤاکسینی کۆرۆنا دەگات سلێمانی کە لە سێ جۆری جیاواز پێکهاتوون.

ئەمڕۆ یەکشەممە ١٨ی نیسان، د. سه‌باح هه‌ورامی به‌ڕێوبه‌ری گشتی ته‌ندروستی سلێمانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگه‌یاند:" لە هەفتەی داهاتوودا ١٦ هەزار ڤاکسینی کۆرۆنا دەگاتە پارێزگای سلێمانی کە لە جۆرەکانی فایزەر، ئەسترازینیکا و سینۆفارمی چینی پێکدێن".

وتیشی:" تا ئەو کاتەی بەردەست بێت هاوڵاتییان سەرپشکن لە بەکارهێنانی ڤاکسیندا و دڵنیایشیدا کە بڕی ڤاکسینی کۆرۆنا بەردەستدەبێت".

راشیگەیاند:" مانگانە بڕی یەک ملیۆن ڤاکسین دەگاتە عێراق و ئەو بڕەش بەشی پێداویستی ناوخۆ دەکات و پری دەکاتەوە".

لەبارەی کوتانی هەموو هاوڵاتیانی هەرێم بە ڤاکسینەکان، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند:" پڕۆسەی کوتانی هاوڵاتییان پڕۆسەیەکی درێژخایەنە و هەتا هاوڵاتییان خۆشیان ئامدەییان تێدا نییە کە بەکاری بهێنن، بۆیە پێشبینی ناکەم تا کۆتایی ٢٠٢١ پڕۆسەکە تەواو بێت".

د، سەباح هەورامی داواشی لە هاوڵاتییان کرد کە پەلە نەکەن لە بەکارهێنانی ڤاکسینی ڤایزەردا چونکە تا ئێستا ئەو جۆرە لە سلێمانی بەکارنەهاتووە و پڕۆتۆکۆلی بەکار‌هێنانەکەشی جیاوازە لە جۆرەکانی دیکە".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا