بافڵ تاڵەبانی: یەکێتی لەگەڵ گفتوگۆی ھەمەلایەنەدایە بۆ پاراستنی مافەکانی گەلی کورد

کوردستان 18/04/2021

Alternate Text

ئەمڕۆ بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆکی یەکێتی لەگەڵ جێگری نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ سووریا کۆبووەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە ١٨ی نیسانی ٢٠٢١، بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لەگەڵ دەیڤد براونشتاین، جێگری نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ سووریا و بە ئامادەبوونی کونسوڵی گشتی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان لە بارەگای مەکتەبی سیاسیی یەکێتی لە هەولێر کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا ھەڵسەنگاندن بۆ دۆخی گشتی ھەرێم و عێراق و سووریا، پاشماوەکانی داعش و رۆڵی ھێزەکانی ھاوپەیمانان لە سەقامگیری و ئاسایشی ناوچەکە کرا و بەوردی بۆچوونیان لەبارەوە خرایەڕوو.

لە هەمانکاتدا پرسی کورد لە رۆژئاوای کوردستان و دۆخی سووریا بەوردی هەڵسەنگێندرا لەو بارەیەوە بافڵ تاڵەبانی رایگەیاند:" یەکێتی لەگەڵ گفتوگۆی ھەمەلایەنەدایە بۆ پاراستنی مافەکانی گەلی کورد و بۆ ئەمەش گفتوگۆ و دیالۆگی بە تاکە رێگای چارەسەرکردنی کێشەکان لە قەڵەمدا".

هەروەها ئامادەیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیشی نیشاندا:" بۆ دروستکردنی داهاتوویەکی پڕ لە ئاشتی و ئارامی بۆ کوردانی رۆژئاوا و سەرجەم خەڵکی سووریا".



ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا