ئەمڕۆ قائیمقامییەتی سلێمانی مارکێتێکی داخست بەهۆی هەبوونی بڕێکی زۆر لە کاڵاوشمەک و خواردنی خراپبوودا.
ئەمڕۆ یەکشەممە ١٨ی نیسانی ٢٠٢١، قائیمقامییەتی سلێمانی رایگەیاند:" لە ئەنجامی گەڕان و پشکنینە بەردەوامەکانی لیژنەی بەکرەجۆی سەربە لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەت و بەهۆی هەبونی بڕێکی زۆر کاڵاوشمەک و خواردەمەنی بەسەرچو، قائیمقامیەتی سلێمانی مارکێتی ئیلیان لە ناحیەی بەکرەجۆی شاری سلێمانی دادەخات".
ئەوەش هاتووە:" لیژنەکە لەمارکێتی ئیلیان دەستیان بەسەر زیاتر لە (١٢٨) پارچەی جۆراوجۆری کاڵاوشمەک و خواردەمەنیدا گرتوە کە ماوەی بەکارهێنانیان تێپەڕیوە و بەشێکی زۆریشیان لەساڵی (٢٠١٩) بەسەرچوون، بەڵام خاوەن شوێنەکە بەنیازی ساغکردنەوەی بەسەرهاوڵاتیاندا لە مارکێتەکە دایناونەتەوە.
بەهۆی سەرپێچییەکان، قائیمقامییەتی سلێمانی مارکێتی ئیلیانی داخست و خاوەنەکەشی رووبەڕووی یاسا دەکاتەوە.