شەش مووشەک ئاڕاستەی بنکەیەکی سەربازی هێزەکانی هاوپەیمانان کران

عێراق 18/04/2021

Alternate Text

کەمێک پێش ئێستا شەش مووشەکی کاتیۆشا ئاڕاستەی بنکەی ئاسمانی بەلەد کران.

بە گوێرەی زانیارییەکان، کەمێک پێش ئێستا شەش مووشەکی کاتیۆشا ئاڕاستەی بنکەی سەربازی بەلەد سەر هێزەکانی هەوپەیمانان لە پارێزگای سەڵاحەدین کران.

سەرچاوە ئەمنییەکانی ناوچەکە رایانگەیاند کە بەهۆی رووداوەکەوە دوو کەس بریندار بوون و هێشتا بەرپرسانی کردەوەکە ئاشکرانییە.

ئەمە لە کاتێکدایە ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە دوو مووشەکی کاتیۆشا ئاڕاستەی قەزای کفری لە ئیدارەی گەرمیان کران، بەڵام خۆشبەختانە هیچ قوربانییەک لە رووداوەکە نەکەوتەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا