یەکێک لە خۆشییەکانی رەمەزان ئەوەیە کە لە بەربانگدا شیرینیەکی زۆر ئامادەکراوە، بەڵام خواردنی بڕێکی زۆر لە شیرینی دەبێتە هۆی زیاکردنی کێش.
لە بەربانگدا ئەم هەنگاوانە جێبەجێ بکە بۆ ئەوەی جێژ لە خواردنی شیرینی ببینیت و لە هەمانکاتدا بە دوور بیت لە زیا کردنی کێش:
پارچە کردنی شیرینییەکان بۆ پارچە بچوک و لە کاتی خواردنیدا دوو پارچە زیاتر نەخۆین، هۆکاری ئەم کارەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە خواردنی پارچەی گەورە وادەکات مێشك خودکارانە داوای زیات بکات و تێر نەبێت.
پێش خواردنی شیرینی پەرداخێک ئاو بخورێت، ئەویش بۆ ئەوەی گەدە هەست بە تێر بوون بکات.
وا باشتر لە شیرینی درووستکراوی دەرەوە بە دوور بین و خۆمان لە ماڵەوە ئامادەی بکەین بەو شێوەیەی کە تەندروستە بۆ جەستە.
وا باشترە راستەوخۆ دوای بەربانگ شیرینی نەخورێت بەڵکو دوای ماوەیەک بێت ئەویش بۆئەوەی گەدە توانای هەرس کردنی خۆراکی کاتی بەربانگی هەبێت.
وەرزش کردن بە شێوەی رۆژانە تا ئەو کالۆرییەی دەچێتە جەستەوە بسوتێندرێت.