پەرلەمانتارێک داوایی یاسایی لەسەر وەزیری تەندروستی تۆماردەکات

کوردستان 18/04/2021

Alternate Text

کاروان گەزنەیی، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، لەسەر دۆسیەی دەرمانی قاچاخ سکاڵا لەسەر وەزیری تەندروستی هەرێم تۆماردەکات.

ئەمشەوی یەکشەممە ١٨ی نیسانی ٢٠٢١، سامان گەزنەیی، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی یەکێتی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند:" دوای ئاڕاستەکردنی چەندین راپۆرت لەسەر هێنانی دەرمانی قاچاخ لەسنورەکانی هەرێمی کوردستان بۆ سەرۆکایەتی پەرلەمان، بەڵام بەهۆی ئەوەی هیچ رێککار نەگیراوەتەبەر و بازرگانیکردنی نایاسایی بە دەرمان و تەندروستی هاوڵاتیانەوە زیادیکردوە، ئەمڕۆ سکاڵای لەسەر وەزیری تەندروستی هەرێم لە داواکاری گشتی هەرێمی کوردستان تۆمارکرد".

راشیگەیاند:" "بەشێک لەدەرمانەکان دوای ئەوەی بەقاچاخ داخڵی هەرێمی کوردستان دەکرێن، دواتر دەنێردرێن بۆ کوالێتی کۆنتڕۆڵ  لەوێش سەرەڕای ئەوەی لە پشکنین دەرنەچوون، مۆری سەوزیان وەرگرتوە".

ئەو پەرلەمانتارە ئاماژەی بەوەشدا:" دەرمانی شێرپەنجە بەنایاسایی دەهێنرێتە هەرێمی کوردستان و وەزیری تەندروستی لیژنەی پێکهێناوە بۆ کڕینەوەیان بەیاسایی، ئێمە هەرچەندە راپۆرتمان داوە بە سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان، بەڵام تائێستا کێشەکە چارەسەر نەکراوە و دەرمانی بەنج، نیو بەنج و پەمپی دڵ دەهێنرێن کە هیچ رەچەتەیەکیان نیە و لە بازاڕەکاندا ساغ دەکرێنەوە".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا