دوای ئەوەی لە چەند رۆژی رابردوودا شازادە فیلیپ، هاوسەری شاژنی بەڕیتانیا کۆچی دواییکرد، لێکۆڵەران دوایین وتەی شاژن بۆ هاوسەرەکەی ئاشکرا دەکەن.
لە کاتی بەڕێوەچوونی پرسەی ماتەمینی شازادە فیلیپدا، شاژن ئیلیزابیس دەردەکەوێت بە تەنها لە سوچێکدا دانیشتووە و دوور لە خێزانەکەیەتی.
بەڵام خەمباری شاژن تاکە شت نەبوو کە سەرنجی خەڵکی بەلای خۆیدا راکێشا، بەڵکو تاجە گوڵینە و کۆتا نامەی بوو بۆ هاوسەرەکەی، کە لە وێنەیەکدا بە ناڕوونی لە نامەکەدا دەردەکەوێت نوسراوە" خۆشمەوێی".
لە هەمانکاتدا بۆچوونێکی دیکە هەیە کە گوایە ئەوەی نوسراوە بریتییە لە "خۆشەویستت لیلبیت" کە لیلبیت ئەو نازناوەیە لە تەمەنی منداڵیدا لە شاژن نراوە و ئاشکراش بوو کە شازادە کۆچکردووەکە لە نامەکانیدا بۆ شاژنە ئیلیزابیس بەو نازاوە ناوی دەهێنا.