فەرماندەیەکی سوپای پاسداران گیانیلەدەستدا

ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست 19/04/2021

Alternate Text

وتەبێژی سوپای پاسداران مردنی جێگری فەرماندەی باڵای سوپای فەیلەقی قودسی راگەیاند و ئاماژەی بەوەشکرد مردنەکە بەهۆی جەڵتەی دڵەوە بووە.
شەوی یەکشەممە ١٨ی نیسان رەمەزان شەریف وتەبێژی سوپای پاسداران رایگەیاند:" محمەد حیجازی جێگری فەرماندەی باڵای سوپای فەیلەقی قودس، ئەمڕۆ بەهۆی جەڵتەی دڵەوە کۆچی دوایی کردووە".
محمەد حیجازی بەرلەوەی ببێتە جێگری فەرماندەی باڵای سوپای فەیلەقی قودس،  ماوەی ١٠ ساڵ فەرماندەی هێزەکانی سوپای باسیج بووە و وەک دەوترێت رۆڵێکی دیاری هەبووە لە سەرکوتکردنی خۆپیشاندانەکانی ساڵی ٢٠٠٩ی وڵاتی ئێراندا، ماوەیەکیش لە لوبنان خزمەتی سەربازی کردووە و لە چەند ساڵی رابردووشدا لە سوریا رۆڵێکی گرنگی هەبووە لە بەڕێوەبردنی سوپا ئێرانییەکان لەو وڵاتەدا.


ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا