سوپای ئەمریکا هێزی زیاتر رەوانەی بنکە سەربازییەکانی لە رۆژئاوای کوردستان دەکات

کوردستان 19/04/2021

Alternate Text

ئاژانسی فەرمی سوری ئاشکرایکردووە، سوپای ئەمریکا زیاتر لە ٢٤ بارهەڵگری تایبەت بە چەک و تەقەمەنی و چەند ئۆتۆمبێلێکی زریپۆشی رەوانەی بنکە سەربازییەکانی لە رۆژئاوای کوردستان کردووە.

ئاژانسی هەواڵی "سانا"ی فەرمی سوری بڵاویکردووەتەوە:" نیوەڕۆی دوێنێ یەکشەممە کاروانێکی سەربازی ئەمریکا کە لە ٢٤ بارهەڵگری پڕ لە چەک و تەقەمەنی پێکهاتبوو، لە رێگەی دەروازەی سنوری وەلید هێندراونەتە نێو خاکی سوریا (رۆژئاوای کوردستان) و لە نێو بنکەیەکی سەربازی ئەمریکا لە ناوچەی شەدادی لە پارێزگای حەسەکە جێگیرکراون ".

ئاماژە بەوەشکراوە:" کاروانە سەربازییەکەی ئەمریکا لە ٢٤ بارهەڵگری تایبەت بە چەک و تەقەمەنی و مەوادی لۆجیسی و چەند ئۆتۆمبێلێکی زریپۆش پێکهاتبوو، هاوکات لەگەڵ گواستنەوەی ئەو کەرەستە سەربازییانەش فڕۆکەکانی ئەو وڵاتە بە چڕی لە ئاسمانی ناوچەکەدا دەسوڕانەوە ".

Alternate Text

دوایین هەواڵ

مێرمنداڵێک لە رووباری سیروان خنکا

کوردستان 2 کاتژمێر پێش ئێستا

روونکردنەوەیەک لە ئاسایشی سلێمانییەوە

کوردستان 5 کاتژمێر پێش ئێستا

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا