کاتی هەڵبژاردنەکەی سوریا دیاریکرا

ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست 19/04/2021

Alternate Text

پەرلەمانی سوریا رۆژی ٢٦ی ئایاری ئەمساڵی دیاریکرد بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی داهاتووی وڵاتەکە.
رۆژی یەکشەممە ١٨ی نیسان پەرلەمانی سوریا رایگەیاند:" رۆژی ٢٦ی ئایار هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی داهاتوو لە سوریادا بەڕێوەدەچێت".
ئاماژەی بەوەشکرد:" پاڵێوراوەکان دەتوانن لە رۆژی دووشەممە ١٩ی نیسانەوە خۆیان کاندید بکەن بۆ پۆستی سەرۆکایەتی وڵات".
هەرچەندە بەشار ئەسەد لە ساڵی ٢٠٠٠ەوە و لە دوای مردنی باوکییەوە سەرۆکی سوریایە و بەشداری چەند هەڵبژاردنێکی دیکەی سەرۆکایەتی کردووە دەرچووە، بەڵام  بڕیارە ئەمجارەش بۆ چوارەمین جار خۆی بۆ ئەو پۆستە کاندید بکات و بەشداری هەڵبژاردنەکە بکات .

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا