لە هەرێمی کوردستان بە وزەی خۆر کارەبا بەرهەمدەهێنرێت

کوردستان 19/04/2021

Alternate Text

وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا دامەزراندنی وێستگەی کارەبای وزەی خۆری بۆ سێ پارێزگای هەرێم راگەیاند.
ئەمڕۆ دووشەممە ١٩ی نیسان وەزارەتی کارەبا لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند:"پاڵپشت بە رەزامەندی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران ژمارە ٩٦٤ لە ٢٥/١/٢٠٢١ وەزارەتی کارەبا کەمکردنەوەی نهێنی رادەگەیەنێت بۆ ئەنجامدانی سێ پڕۆژە"
ئاماژەی بەوەشکرد:"پڕۆژەکان دامەزراندنی وێستگەی کارەبای وزەی خۆر بەتوانای ٢٥ مێگاوات بۆ هەریەک لە پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک و سلێمانی، بە سێ تەندەری جیاواز".
وەزارەتی کارەبا داوای لە هەر کۆمپانیا و بەڵێندەرێک کرد کە ئارەزووی  بەشداریکردنی لە پڕۆژەکەدا هەیە سەردانی وەزارەتی کارەبا بکات.



ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا