کرێکارێک لەکاتی کارکردن گیانیلەدەستدا

کوردستان 19/04/2021

Alternate Text

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەڵەبجە رایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ کرێکارێک لە نزیک ناحیەی سیروان لەکاتی کارکردن قاڵبی ئاسن کەوت بەسەریدا و بەهۆیەوە گیانیلەدەستدا.

ئەمڕۆ دووشەممە، ١٩ی نیسان، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەڵەبجە بڵاویکردووەتەوە:" کاتژمێر ٩:٠٠ی بەیانی ئەمڕۆ کرێکارێکی تەمەن ٢٠ ساڵان بەناوی (ک.ع.ع) کە دانیشتووی سلێمانی بووە، لە کاتی کارکردنی لە نزیک ناحیەی سیروان لە هەڵەبجە ئاسن کەوت بەسەریدا و پاش گەیاندنی بە نەخۆشخانەی هەڵەبجە گیانیلەدەستدا ".

ئاماژە بەوەشکراوە:" دۆسیەی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە لە بنکەی پۆلیسی سیروان رێکخراوە ".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا